ناوی 10 یاریزانە پاڵێوراوەكەی زەبێست


ژیان: 

یەكێتی  تۆپی پێی جیهان ناسراو بە فیفا، ناوی ئەو دە یاریزانەی ئاشكرا كرد كە پاڵێ,راون بۆ بردنەوەی خەلاتی زە بێستی ئەمساڵ كە لە ناویاندا میسی و رۆنادڵدۆ هەیە و 3 یاریزانی لڤەرپوڵیش ركابەری دەكەن. 

بە گوێرەی ئەو لیستەی یەكیتی تۆپی پێی جیهان ناسراو بە فیفا كەمێك پێش ئێستا بڵاوی كردەوە ناوی هەریەكە لە لیۆنێل مێسی و كریستیانۆ و سادیۆ مانی، ڤێرجڵ ڤان دایك و محەممەد سەڵاح ، فرێنكی دی یۆنگ و دی لیخت و هاری كەین، ئیدین هازارد و كیلیان ئێمباپێی تیادایە. 

ئەو خەڵاتە كە لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵ دەبەخشرێت بۆ هەریەكە لە باشترین یاریزانانی جیهان لە كچان و لە كوڕان و راهێنەرانی كوڕان و كچان دەبەخشرێتەوە.