ئۆتۆمبێلەكەی جیمس بۆند دەفرۆشرێت


ژیان: 
ئەو ئۆتۆمبێلەی ناوی ئۆستن مارتن دی بی 5 لە فیلمەكانی جیمس بۆند بەكار دەهات لە زیاد كردنێكی ئاشكرادا دەفرۆشرێت. 

ئەو ئۆتۆمبێلەی بە ناوی ئۆستن مارتن دی بی 5 لە فیلمەكانی جیمیس بۆند بەكار دەهات لە ناوەڕاستی مانگی ئابدا لە زیادكردنێكی ئاشكرادا لە شاری نیویۆرك لە وڵاتی ئەمریكا دەفرۆشرێت. 

خاڵی سەرنج راكێشی ئەو ئۆتۆمبێلە بونی چەند تایبەتمەندیەكی جیاوازە كە لە هیچ ئۆتۆمبێڵێكیتردا نیە لەوانەش شۆفێر دەتوانێت ژمارەی ئۆتۆمبێلەكە گۆڕانكاری پێ بكات تەنها بە بەكار هێنانی دوگمەیەك، جگە لەوەش ئەو ئۆتۆمبێلە چەند كەرەستەیكی بۆ پاراستنی ئاسایشی بەكار هێنەرەكەی وەك قەڵغانێك لە سەر سندوقی دواوەی ئۆتۆمبێلەكە و  دەرچونی چەقۆ لە نزیكی ویلی ئۆتۆمبێلەكەوە.