ئەفسەرێك و هاوڵاتیەك لە شیلادزی دەستگیر كران


ژیان: 
دەزگای پاراستنی پارتی بەبێ ئەوەی هۆكارەكەی رون بكاتەوە ئەفسەرێك و هاولاتیەك لە سنوری دهۆك دەستگیر دەكات. 

بەگوێرەی هەندێك زانیاری كە لە ناوچەی شیلادزێی سەر بە پارێزگای دهۆك دراوەتە (تۆڕی هەواڵی ژیان) دەزگای پاراستنی پارتی بەبێ ئەوەی هۆكارەكەی رون بكاتەوە ئەفسەرێكی لیوای شێخ سەباح بارزانی بەناوی عیسا ڕێكانی دەستگیر كردووە. 

ئەو سەرچاوەیەی ژیان رونیكردەوە كە لە دوای دەستگیركردنی ئەو ئەفسەرە كە تا ئێٍستا چارەنوسی دیار نیە هاوڵاتییەكیش دەستگیركراوە،  لە بارەی ناسنامەی ئەو هاوڵاتیەوە سەرچاوەكەی ژیان وتی ناوی جگەر حەمید كەریاردری.