ڕانیە؛ ژنێک بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستدا

ژنێک بەهۆی کارەباوە گیانی لەدەستدا لە ڕانیە

ژیان:

پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنێت، لە ڕانیە ژنێک بەهۆی تەزوی كارەباوە گیانی لەدەستداوە و لیکۆڵینەوەش لە ڕووداوەکە بەردەوامە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەبۆ ئەوە دەكات، ئێوارەی دوێنێ تەرمی ژنێكی تەمەن 48 ساڵ گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە بەناوی (ێ‌، ێ‌) دانیشتوی ڕانیە و لەناو باخی خۆیان لە ڕانیە لەسەر ڕێگای نێوان شاری ڕانیە و ناحیەی سەركەپكان لەكاتی كاركردن لەناو باخەكە تەزووی كارەبا لێی داوە و بەوهۆیەشەوە گیانی لەدەستداوە.

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، تەرمی ناوبراو گواستراوەتەوە بۆ پزیشكی دادوەری ڕانیە و دوای ئەنجامدانی توێكاری پزیشكی بۆ تەرمەكەی ڕادەستی كەسوكاری كرایەوە.

هاوکات، پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ڕوداوەكە كرایەوە و لێكۆڵینەوە بەردەوامە.