ئەنجامدەرانی هێرشەكەی گەرمیان دەستگیركران

ئەو چەک و تەقەمەنییەی دەستی بەسەردا گیراوە

ژیان:

میدیای فه‌رمی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند، هێزه‌كانی دژه‌ تیرۆر و ئاسایشی گه‌رمیان و سلێمانی له‌ كوڵه‌جۆی سنووری گه‌رمیان "ئه‌نجامده‌رانی په‌لاماره‌ تیرۆرستییه‌كه‌ی گه‌رمیان"یان ده‌ستگیركرد.

ئەمڕۆ شەممە، میدیای فەرمی یەكێتی لەزاری سەرچاوەیەك بڵاویكردەوە، هێزەكانی دژە تیرۆرو ئاسایشی گەرمیان و سلێمانی ئۆپراسیۆنێكی فراوانیان لەسنووری كوڵەجۆی زەند ئاباد، كە دوو شەوی رابردوو ژمارەیەك تیرۆرست پەلاماری ناوچەكەیان دابوو بەو هۆیەوە چوار شەهید و هەشت برینداری لێكەوتەوە ئەنجام

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، "ئه‌و تیرۆرستانه‌ ده‌ستگیركراون كه‌ به‌و په‌لاماره‌ هه‌ستاون و ده‌ست به‌سه‌ر چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و شوێنه‌كانیاندا گیراوه‌".

سەرچاوەكە ڕوونیشیکردووەتەوە، ئۆپەراسیۆنەكە بەردەوامەو گەڕان بەدوای پاشماوەی تیرۆرستانی داعش لەو ناوچەیە بەوردی بەردەوامە.

دوو شەو پێش ئێستا چەند چەكدارێكی نەناسراو هێرشیان كردە سەر بنكەیەكی هێزەكانی ئاسایش لەناحییەی كوڵەجۆو بەو هۆیەوە شەڕو پێكدادان روویدا.