زیاترلە٤٥۰۰ کیلۆگرام کۆکایین لەئەڵمانیا دەستی بەسەردا گیرا

ئەو کۆکایینەی دەستی بەسەردا گیراوە

ژیان:

بەرپرسانی گومرگی ئەڵمانیا ڕایانگەیاند، لەبەندەرێکی نزیک شاری هامبۆرگی ئەو وڵاتەدا و لەناو ئۆتۆمبیلێکی بارهەڵگردا ،زیاتر لە ٤٥۰۰کیلۆگرام مادەی بێهۆشکەریان لەجۆری کۆکاین دەست بەسەردا گرتوە.

میدیاکانی ئەڵمانیا بڵاویانکردەوە، توانراوە چوار تۆن و نیو کۆکاین لە بەندەری شاری هامبۆرگی باکوور دەستی بەسەردابگیرێت کە بەهاکەی زیاترە لە یەک ملیار یۆرۆ.

نوسینگەی گومرکی هامبۆرگ ڕایگەیاند "چالاکی دەستبەسەرداگرتنەکە دوای پشکنینی بارهەڵگرێکی گومانلێکراو دێت پێش دووهەفتە، کە خاوەنەکەی ڕایگەیاندووە دانەوێڵە و سۆیای پێیە و بەنیازبووە لە مۆنتیفیدیۆ پایتەختی وڵاتی ئۆرۆگوایەوە بەرەو شاری ئێنتوێربی بەلجیکا بیگوازێتەوە".

هەروەها نوسینگەی گومرک ئەوەشی ڕاگەیاندووە،بەپێی ڕێکارە یاساییەکان کۆکایینەکە لەناوبراوە.