سەرۆکی هەرێمی کوردستان: ئەوەی پێویستبێت بۆ رزگارکردنی شنگالیەکان دەیکەین

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان

ژیان:
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌ پێنجه‌مین ساڵیادی جینۆسایدی ئێزدیان، كه‌ له‌ شاری دهۆك به‌ڕێوه‌چوو، رایگه‌یاند، ئه‌وان له‌ خه‌م و ژان و كۆڤانی ئێزدییان تێده‌گه‌ن، دەشڵێت ئەوەی پێویستبێت بۆ رزگارکردنی شنگالیەکان دەیکەین.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پێنجەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژیی کوردانی ئێزدی لە دهۆک وتارێکی پێشکەشکرد و رایگەیاند "بەدرێژایی مێژوو ئێزدییەکان گەلێک کارەسات و تاڵی و زەحمەتییان بینیوە. ئەوان مەردانە بەرگرییان لە خۆیان کردووە و ئایین و زمان و کولتوور و بیروبڕوای خۆیان پاراستووە".

راشیگه‌یاند، دوژمنان ده‌یانه‌وێت ئێزدییه‌كان له‌سه‌ر خاكی خۆیان نه‌مێنن و ده‌ربه‌ده‌ر بن، به‌ڵام ئێزدییه‌كان به‌ هێز و بیروباوه‌ڕی خۆیان ده‌مێننه‌وه‌.

لەبارەی دۆخی شنگالیشەوە سەرۆکی هەرێمی کوردستان وتی "کار لەسەر ئەوە دەکەین شنگال ببێتە پارێزگا". داواشیکرد، ناکۆکییە سیاسییەکان نەبنە مایەی رێگری لە ئاوەدانکردنەوەی شنگال.

ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد "لە رۆژی یەکەمی کارەساتەکە ئۆفیسێکمان بۆ رزگارکردنی رفێندراوان کردەوە و ئەوەی پێویستبێت بۆ رزگارکردنی رفێندراوان دەیکەین".