ئەفسانەکەی تۆپی پێی بەرازیل دەستگیرکرا

ڕۆناڵدینهۆ

ژیان:

ڕۆژنامە جیهانییەکان بڵاویان کردەوە، ئەفسانەی تۆپی پێی بەرازیل، ڕۆناڵدینهۆ بەهۆی چەندین کێشەی ماددیەوە لەلایەن حکومەتی وڵاتەکەیەوە دەستگیرکراوە.

ڕۆژنامە بەرازیلییەکان ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاویان کردەوە، رۆناڵدینهۆ بەهۆی سەرپێچی لە یاساكانی وەبەرهێنان و زیانگەیاندن بەژینگەی وڵات بە بڕی دو ملیۆن یۆرۆ سزادراوە، ئەمە جگە لە قەرەزە كەڵەكەبوەكانی پێشووی كە بڕەكەی 1.8 ملیۆن یۆرۆیە.

ئەوەش ئاشکرا کراوە، لە ئێستادا دەستگیراوە بەسەر هەردوو پاسپۆرتە بەرازیلی و ئیسپانیەكەیدا بۆ ئەوەی نەتوانێت بەهیچ شێوەیەك لەوڵات بچێتە دەرەوە،  تاكو پابەند دەبێت بەدانەوەی سەرجەم قەرزەكانی.

ڕۆناڵدینهۆی بەرازیلی ساڵی 2015 وازی لەیاری كردن هێنا، روی لە كاری بزنسمانی كرد، لەگەڵ ئەوەدا رۆناڵدینهۆ لەژیانی وەرزشیدا وەك ئەستێرەیەكی تۆپی پێ‌ وەک ئەفسانەیەکی گەورە لە ناو یاریگاكان سەیر دەکرا، بەڵام نەیتوانی ئەو سەروەت و سامانەی لە یاری تۆپی پێ‌ دەستی كەوتبوو ئیدارەیەكی باشی بدات.