دوو مانگ بەڕێگاوە بوون تا گەیشتنە مەدینە

بزانە بە چ ڕێگەیەک خۆیان گەیاندووەتە ماڵی خودا
مەدینەی پیرۆز

ژیان:

به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج به‌ ماتۆڕسكیل، هەشت هاوڵاتی بەریتانی گه‌یشتنه‌ سعودیه‌.

رۆژنامه‌ی عوكازی سعودی بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌و هه‌شت هاووڵاتییه‌ به‌ریتانییه‌ گه‌یشتنه‌ شاری مه‌دینه‌ی پیرۆز دوای ئه‌وه‌ی شه‌ش هه‌زار و 500 كیلۆمه‌تریان بڕی بە ماتۆڕسکیل.

ئەو هەشت کەسە لێدوانیان بۆ میدیاکان داوە و ڕایانگەیاندووە، کە لەماوەی ئەو دوو مانگەی بەڕێگاوە بوونە، ڕووبەڕووی چەندین ئاستەنگی و ناخۆشی بوونەتەوە، بەڵام خۆشحاڵن لەوەی چەندین وڵاتیشیان بینیوە و یادگارییان بۆ خۆیان تۆمار کردووە.