ژن و پیاوێک خۆیان کوشت

شاری سەقز_ ڕۆژهەڵاتی کوردستان

ژیان:

لە یەکێک لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ژن و پیاوێک بەهۆی کێشەی خێزانیی و هەژارییەوە کۆتاییان بە ژیانیان هێنا.

ڕۆژی هەینی 2-8-2019، ژنێکی گەنجی خەڵکی ناوچەی جونیانی شاری سەقز لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ناوی "ئیلاهە ئەمیری" لەڕێگەی خۆ هەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە بەهۆی کێشەی خێزانییەوە و دایکی منداڵێکی دوو ساڵانیشە.

بەپێی زانیارییەکانی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ، هەمان ڕۆژ گەنجێکی دیکە هەر لەو شارەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ناوی "عەباس فتوحی" برهۆی دەستکورتی و هەژارییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.