كریستیانۆ چەند نهێنیەكی ژیانی ئاشكرا دەكات


ژیان: 
كریستیانۆ چەند نهێنیەكی ژیانی تۆپی پێی خۆی ئاشكرا دەكات و دەڵێت ئەگەر یاریزانی تۆپی پێ نەبومایە حەزم دەكرد ئەكتەر بومایە. 

كریستیانۆ رۆناڵدۆ ، ئەستێرە پرتوگالی یانەی یۆڤانتۆس، رایگەیاند: ئۆزیبیۆی هاوڵاتیم یەكێكە لە باشترین ڕەمز و ئەستێرەكانی مێژووی تۆپی پێی پورتوگال، خۆزگەم دەخوازت هاوشانی ئەو یاریم كردایە.

ناوبراو لە دیدارێكیدا لەگەڵ كەناڵی سۆكەر لە یوتیوب، لەبارەی نهێنی سەمای گۆڵكردنەكانیەوە دەڵێت "هیچ نهێنییەك لەپشت ئەو شێوازەی من نییە، بۆ یەكەمجار لە ئەمریكا لە دژی چێڵسی یاریم كرد، كاتێك گۆڵم كرد بە خێرایی ڕامكرد و بازمدا و خۆم بەرەو ئاسمان هەڵدا، ئەوەش هاندەرانی دڵخۆش كرد، بۆیە لەو رۆژەوە بەو شێوازە بەردەوام بووم".

ئەستێرە پرتوگالیەكە باس لەوە دەكات "لای من جوانترین گۆڵ، ئەو گۆڵەیە كە هێشتا تۆمارم نەكردووە، چونكە من سەرجەم گۆڵەكانی خۆمم پێ گرینگ و نایابن".

ئەو ئاماژە بەوە دەكات زۆر حەزی لە سەیركردنی فیلمی دیكیۆمێنتارییە، هەرچەندە دڵنیاش نیە ئەگەر وەك ئەكتەر دەركەوتایە سەركەوتوو دەبوو یان نا، بەڵام دەڵێت "من هەوڵ بۆ هەر شتێك بدەم دەتوانم بە ئامانجەكەم بگەم".