تەندروستی سلێمانی وادەی دەوامی فەرمانبەرانی درێژكردەوە


ژیان: 
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلیًمانی بڕیاری پابەندبونی بە بڕیارەكەی ئەنجومەنی وەزیرانەوە راگەیاند لەبارەی زیادكردنەوەی دەوامی فەرمانبەران. 

ئەمرۆ بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی جێبەجێكردنی بریاری ژمارە (١) ئەنجومەنی وەزیران كە لە (١٥-٧-٢٠١٩) تایبەت بە دەوامی فەرمی فەرمانگە حكومیەكان دەری كردبوو گفتوگۆی لەبارەیوە كرا و بڕیاردرا لەمەودوا كار بەو برشیارە بكرێت. 

كۆبونەوەكەی ئەمڕۆ بە سەرپەرشتی سەباح هەوارامی، بەسەرپەرشتی بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی، ئەنجامدرا و تیایدا بەرێوبەرو بەرێوبەری كارگێری نەخۆشخانەو سەنتەرو مەڵبەندەكانی بەرێوبەرایەتی گشتی تیایدا ئامادە بوون. 

لە كۆبونەوەكەدا بڕیاردرا سەرجەم فەرمانبەرانی كەرتی تەندروستی لە سنوری سلێمانیدا پابەند بن بە وادەی دەوامی فەرمیەوە كە لە بڕیارەكەی ئەنجومەنی وەزیراندا دیاری كراوە.