پەرواز حوسێن كاری داهاتووی جیاواز دەبێت

پەرواز حسێن

ژیان:
خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ "پەرواز حوسێن"، لەبارەی گۆرانی داهاتووی خۆی چەند زانیارییەکی ئاشکرا کرد.

پەرواز، لە بەشی ستۆری ھەژماری تایبەتی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئینستاگرام)دا بڵاو کردەوە" گۆرانی داهاتووم بەشێوەیەکی زۆر جوان دەبێت لە ڕووی هەڵبژاردنی تێکست، لە ڕووی ئاواز، لە ڕووی کلیپ، چاوەڕێ بن".

پەرواز حسێن لەدایکبووی 1989 لەشاری هەولێر، لە 2013بەشداری لە بەرنامەی ئەرەب ئایدڵی کەناڵی mbc عەرەبیدا كرد، توانی تا قۆناغی پێش كۆتای بەردەوام بێت و ناوبانگێکی باش پەیدا بکات، ئێستا خاوەنی چەند بەرهەمێکە بە زمانی کوردی و عەرەبی.