دووکان؛ کچێکی گەنج کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

هۆکاری خۆکوشتنەکەی نەزانراوە

ژیان:

كچێكی تەمەن 17 ساڵ لەیەكێك لەگوندەكانی سنووری قەزای دوكان لەماڵ خۆیان كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بەپێی زانیارییەکان کچەکە ناوی "باخان مەمەمند سەعید"ە و خەڵکی گوندی "قامیشە"ی سەر بە قەزای دووکانە و دوای رووداوەکەش ھێزەکانی پۆلیس دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.

دوای رووداوەكە پۆلیسی دوكان گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكەو دواتر تەرمەكەی ڕەوانەی پزیشكی دادوەری سلێمانی كــرا.

لە ماوەی دوو مانگدا ئەمە دووەمین حاڵەتی خۆخنکاندنە لە سنووری قەزای دووکان تۆمار دەکرێت و مانگی رابردووش قوتابییەک لە شارەدێی "خەلەکان" لە ماڵێکی چۆڵ خۆی خنکاند.