100 هه‌زار دیناری جه‌ژنانه‌ دەدرێتە مووچه‌خۆران

دیناری عێراقی

ژیان:

ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ عیراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ بڕیاریدا، بڕی‌ 100 هه‌زار دینار جه‌ژنانه‌ به‌و كه‌سانه‌ ببه‌خشێت كه‌ مووچه‌ی‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ده‌یانگرێته‌وه‌، له‌كاتێكدا له‌ هه‌رێمی كوردستان چه‌ند ساڵێكه‌ مووچه‌ی ئه‌و توێژه‌ی راگرتووه‌.

به‌پێى هه‌واڵێكى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق بڕیاریداوه‌، بڕى 100 هه‌زار دینار بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ى مووچه‌ى تۆڕى پاراستنى كۆمه‌ڵایه‌تى ده‌یانگرێته‌وه‌ خه‌رج بكات.

خه‌رجكردنى ئەم جەژنانەیەش بۆ به‌شداربووانى چاودێرى كۆمه‌ڵایه‌تى له‌ كاتێكدایه‌، هه‌فته‌ى رابردوو، وه‌زاره‌تى دارایى عێراق بڕیاریدا، مووچه‌ى هه‌موو ئه‌و وه‌زاره‌ت و لایه‌نانه‌ى نه‌به‌ستراو به‌ وه‌زاره‌ته‌وه‌ پێشوه‌خت بدات كه‌ كاتى وه‌رگرتنى مووچه‌كانیان ده‌كه‌وێته‌ كاتى جه‌ژنى قوربانه‌وه‌.