نرخی دراوەكان بەرامبەر بە دیناری عێراقی

نرخی دراوەكان

ژیان:

ئەمڕۆ چوار شەممە 7 ئابی 2019، نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەجێگیری ماوەتەوە.

پشكۆ حەمە عەزیز، لە كۆمپانیای (سروشتی هانزۆ) بۆ ئاڵوگۆڕی دراو لە شاری سلێمانی بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی راگەیاند: نرخی دراوە جیهانییەكان بەرانبەر بە دیناری عیراقی لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەم جۆرەی خوارەوە مامەڵەی پێوەدەكرێت.

100 دۆلاری ئەمریكی بە 120 هەزار و 300 دینارە.

100 پاوەن بەرامبەر بە 145 هەزار دینارە.

100 یۆرۆ بەرامبەر بە 134 هەزار دینارە.

100 تمەن بەرامبەر بە 10 هەزار و 250 دینارە. 

100 لیرەی توركی بە 21 هەزار و 500 دینارە.