توركیا ئەمریكا رێكەوتنێكی سەرەتاییان ئەنجامدا


ژیان: 
توركیا و ئەمریكا لەبارەی ناوچەی ئارام لە سنوری سوریا رێكەوتنێكی سەرەتاییان ئەنجامدا و لە سەر سێ خاڵی هاوبەش رێكەوتوون. 

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە ئەنقەرە راگەیێندراوێكی سێ خاڵی لەبارەی ئەنجامی كۆبوونەوەی شاندی حكومەتی وڵاتەكەی و بەرپرسانی توركیا بڵاوكردەوە و ئاشكرای كرد، هەردوو وڵات لەسەر سێ خاڵی هاوبەش رێك كەوتوون. 

كۆونەوەكان لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا ئەنجام دراون و هەردوو وڵات رێكەوتون لەسەر "جێبەجێكردنی دەستبەجێی رێكارە سەرەتاییەكان بۆ رەواندنەوەی نیگەرانییە ئەمنییەكانی توركیا". 

ئەو دوو وڵاتە رێكەوتووون لەسەر ئەوەی "سەنتەرێكی هاوبەش لە توركیا بەزووترین كات دروست بكرێت بۆ هاوئاهەنگی و كار بۆ دامەزراندنی ناوچەی ئارام پێكەوە بكرێت".

بەگوێرەی ئەو رێكەوتنە "دەبێت ئەو ناوچە ئارامە ببێتە رێڕەوێكی ئاشتی و دەبێت هەموو هەوڵێك بدرێت بۆئەوەی سوورییەكان بگەڕێنەوە وڵاتی خۆیان".