لیڤاندۆڤسكی: پێویستمان بە كڕینی سێ یاریزانە


ژیان:
هێرشبەرێكی یانەی بایرن داوا لە یانەكەی دەكات گرێبەست بۆ كڕینی هێرشبەر ئەنجام بدات و دەڵێت بە كڕینی سانێ كێشەكانی یانەكە چارەسەر نابێت. 

لیڤاندۆڤسكی ئەستێرەی پۆڵەندی، یانەی بایرن میونشن، رایگەیاند: لە هێلی پێشەوە ئێمە 3 یاریزانی گرنگمان لەدەستداوە، فرانك رێبێری، ئاریێن رۆبن و جیمس رۆدریگێز، بەڵام تائێستاش یانەكە گرێبەستی لەگەڵ هیچ یاریزانێك نەكردووە.

ئەو ئەستێرە پۆڵەندیە لەیدارێكی رۆژنامەوانیدا دەشڵێت: سیاسەتی گرێبەستكردنی یانەكەمان رون نیە و هەر ئەوەش بەشێك بوو لەوەی بە ئاسانی جامی سوپەری ئەڵمانیا بەرامبەر بۆرووسیا دۆرتموند بدۆڕێنین.

ئەو نایشارێتەوە كێشەكانی یانەكەی بە ئاسانی چارەسەر نابێت و دەڵێت "تەنانەت لە ئەگەری گرێبەستكردن لەگەڵ لێرۆی سانێش یانەكە پێویستی بە یاریزانی زیاتر هەیە بۆ ئەوەی یانەكەی بەهێزتربكات، لەكاتێكدا پێویستیمان بە یاریزانێكی ناوەڕاستی بەرگری و ناوەڕاستێكی هێرشبەری هەیە".