لە ماوەی یەك مانگدا 31 ژن كوژراوە و لە 7مانگدا 245 ژن


ژیان: 

پلاتفۆڕمی "كوشتنی ژنان ڕابگرن" لەتوركیا، راپۆرتی مانگی تەموزی بڵاو كردەوە رایگەیاند: لەماوەی یەك مانگدا٣١ ژن كوژراون وبە لە ماوەی ٧ مانگی ڕابردووشدا ٢٤٥ ژن كوژراون.

لە ڕاپۆرتەكەدا ئەوەش ئاشكرا كردەوە زۆرینەی كوشتنەكان بە چەك  بووە و "١٦ ژن بە چەك، ٥ ژن بە كەرەستەی بڕەر، ژنێك خنكێندراوە و ٣ ژن بە لێدان كوژراون. ژنێكیش بە گومانەوە لە شوێنێكی بەرز كەوتە خوارەوە و كوشتنی ٥ ژنیش نەسەلمێندراوە".

رێكخراوەكە ئاماژە بەوە دەكات كە لەماوەی ٧ مانگی ئەمساڵدا، لانی كەم ٢٤٥ ژن كوژراون. لە مانگی حوزەیران ٤٠كەس، مانگی ئایار ٣٧كەس، نیسان ٣٦كەس، ئادار ٢٧كەس، شوبات ٣١كەس، كانوونی دووەم ٤٣ كەس كوژراون.

ئەوە لە كاتێكدایە كە لە ساڵی ٢٠١٨دا لانی كەم ٤٤٠ ژن لەلایەن پیاوانەوە كوژراون. لە ساڵی ٢٠١٧شدا ٤٠٩ ژن بووە لەو ماوە دیاری كراوەدا.

ئەو رێكخراوە  دەڵێت  "تاوەكو هۆكاری كوشتنی ژنان و لەلایەن كێوە دەكوژرێت نەسەلمێندرێت؛ هەتاوەكو دادگاییەكی دادوەرانە بەڕێوەنەچێت، كەسانی گومانلێكراو و تاوانبار سزا نەدرێن، ڕێوشێونی بەرپێگرتن نەگیرێنەبەر، دۆخەكە بە توندی بەردەوام دەبێت".