لەم ناوچەیەی کوردستان ڕۆژانی هەینی و شەممە مووچە دابەشدەکرێت

مووچە

ژیان:
قائیمقامیەتی کەلار رایگەیاندووە، رۆژانی هەینی و شەممە مووچە بەسەر كەسوكاری ئەنفال و شەهیداندا دابەشدەكرێت.

لە راگەیەندراوێکی قائیمقامیەتی کەلاردا هاتووە "له‌ پێناو ئه‌وه‌ی مووچه‌ به‌سه‌ر كه‌سوكاری ئه‌نفال و شه‌هیدان دابه‌شبكرێت هه‌ردوو بانكی كه‌لار و شێروانه‌ ڕۆژانی هه‌ینی و شه‌ممه‌ش ده‌وام دەكه‌ن".

دەشڵێت "ده‌وام كردنی فه‌رمانبه‌رانی ئه‌و بانكانه‌ له‌م كاته‌دا كه‌ پشووه‌ جێگای ستایشه‌ و ئه‌ركێكی گه‌وره‌ به‌ جێ ده‌گه‌یه‌نن له‌ خزمه‌تكردنی كه‌سوكاری قوربانیان و شه‌هیدان".