حەوت ئۆتۆمبێل لە سلێمانی بەیەکدا دەدەن

دیمەنێک لە ڕووداوەکە

ژیان:

ئەمڕۆ پێنجشەممەلە نزیک بینای پارێزگای سلێمانی لە رووداوێکی هاتوچۆدا حەوت ئۆتۆمبێل بەیەکدا دەدەن، بەپێی زانیارییەکانیش تەنها زیانی ماددی لێکەوتوەتەوە.

رادیۆی ترافیک ئێف ئێمی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لە پەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردوەتەوە، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 8ی ئابی 2019 حەوت ئۆتۆمبێل لە نزیک بینای پارێزگای سلێمانی بەیەكیان داداوه‌.

ئەوەش خراوەتەڕوو، بەهۆی رووداوەکەوە تەنیا زیانی ماددی هەبووە و زیانی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.