سۆران؛ مادده‌ى هۆشبه‌ر له‌ جه‌سته‌ى کەسێک ده‌دۆزرێته‌وه‌

ئەو ماددە هۆشبەرەی دۆزراوەتەوە

ژیان:
بنكه‌ى نه‌هێشتنى مادده‌ هۆشبه‌ره‌كانى سۆران ڕایدەگەیەنێت، هێزەکانیان توانیویانە کەسێک دەستگیربکەن کە ماددەی هۆشبەری بەشێوەی داخلی لە جەستەییدا هەڵگرتبوو، بەمەبەستی هێنانی بۆ ناو هەرێمی کوردستان.

بنكه‌ى نه‌هێشتنى مادده‌ هۆشبه‌ره‌كانى سۆران ئەمڕۆ پێنجشەممە له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك نووسیویەتی "له‌ دوای هه‌وڵ و ماندووبوونێكی زۆر له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانی بنكه‌مان، توانیمان كه‌سێكی ئێرانی كه‌ هه‌وڵی هاورده‌كردنی مادده‌ی هۆشبه‌ری جۆری (حه‌شیش)ى دا بۆ ناو هه‌رێمی كوردستان ده‌ستگیر بكه‌ین".

ئەوەشیان ئاشکرا کردووە "ئه‌و كه‌سه‌ك مه‌واده‌كه‌ی به‌شێوه‌ی هێلكه‌یی ئامادده‌ كردبوو و به‌شێوازی هه‌ڵگرتن داخلی ناو جه‌سته‌ی خۆی كردبوو، ده‌یویست بهێنێته‌ ناو هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام توانیمان ده‌ستگیری بكه‌ین".