لۆكاكۆ گەیشتە ئیتاڵیا و پشكنینی پزیشكی كرد


ژیان: 
یانەی ئینتەر میلان ئەستێرە بەلجیكیەكەی گواستەوە و ئەمڕۆش دوو پشكنینی پزیشكی بۆ ئەنجامدا و بەم زوانە بەشێوەیەكی فەرمی دەیاسێنێت. 

رۆمێلو لوكاكو، ئەستێرەی بەلجیكی یانەی مانچستەر یونایتد، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەپێشوازییەكی گەرمی هاندەراندا گەیشتە میلانۆ و دوو پشكنینی پزیشكی ئەنجامدا. 

ئەو ئەستێرە رەشە بەلجیكیە ماوەیەكە لەلایەن یانەی ئینتەر میلانەوە هەوڵی گواستنەوەی دەدرێت و لە ئێستادا هەوڵەكان ئەنجامیان گرتووە و  ئەمڕۆش لە هەریەكە لە نەخۆشخانەی هیومانیتاس و لیژنەی ئۆڵۆمپی ئیتالی پشكنینی بۆ ئەنجامدرا.

گرێبەستی ناوبراو لەگەڵ ئینتەر، بۆ ماوەی 5 ساڵ دەبێت تاوەكو ساڵی 2024 دەبێت و 80 ملیۆن یۆرۆ لەسەر ئینتەرمیلان كەوتووە.