پاڵێوراوەكانی باشترین یاریزانی چامپیۆنس لیگ دیاری كران


ژیان: 
یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا پاڵێوراوەكانی باشترین یاریزانانی وەرزی 2019-2018ـی چامپیۆنزلیگی ئاشكراكرد و لە نێویاندا هەریەكە لە میسی و رۆناڵدۆ و ڤاندایك و بیكەر و دیلیخت و ئیریكسن و دی یۆنگ هەیە. 

لە چەند تویتێكی جیاوازدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا رایگەیاند: ئەلیسۆن بیكەر، گۆڵپارێزی لیڤەرپوول، هوگۆ لۆریس، گۆڵپارێزی تۆتنهام و مارك ئاندرێ تێر شتیگن، گۆڵپارێزی بەرشەلۆنە پاڵێوراون بۆ بردنەوەی خەڵاتی باشترین گۆڵپارێز.

لە هێڵی بەرگریدا هەریەكەلە ڤێرجل ڤان دایك، لە یانەی لیڤەرپول، ماتیاس دی لێخت، بەرگریكاری یانەی یوڤانتوس و ترێنت ئارنۆڵد، بەرگریكاری یانەی لیڤەرپول هەیە.
هەریەكە لە كریستیان ئێریكسن، لە یانەی تۆتنهام، فرانكی دی یۆنگ لە یانەی بەرشەلۆنە و جۆردان هێندرسۆن كاندید كراون. 

لە هێلی لە هێڵی هێرشبەردا هەریەكەلە  كریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی یانەی یوڤانتوس، لیۆنێل میسی، ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە و سادیۆ مانێ ئەستێرەی یانەی لیڤەرپول ركابەری دەكەن.