تورکیا؛ زنجیرەیەک تەقینەوە لە کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی ڕوویدا

ڕووداوی تەقینەوەکە

ژیان:

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هه‌ینی زنجیرەیەک تەقینەوە کۆگایەکی تەقەمەنی سوپای تورکیا لەهەرێمی هاتای لەنزیک سنووری سوریا روویداوە ، بەهۆیەشییەوە ماڵەکانی دەوروبەری کۆگاکە چۆڵکراون.

بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسە هەواڵییەکان "ماڵەکانی ئەو ناوچەیە چوڵکراون، بەڵام تا ئێستا زیانەکان نەزاندراون.

هێشتا هیچ راپۆرتێک باسی لەبوونی زیانی گیانی لەرووداوەکەدا نەکردووە ، کە نزیکەی کاتژمێر ٣:٣٠ بەرەبەیانی ئەمرۆ لە ناوچەی رێهانلی روویداوە ، دەشڵێن هێشتا هۆکاری روودانی تەقینەوەکە نەزانراوە.

ڕە‌یحانه‌ ناوچه‌یه‌كی كێشه‌ له‌سه‌ری نێوان سوریا و توركیایه‌ و 5 كیلۆمه‌تر له‌خاكی سوریاوه‌ دووره‌.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ماوەیەی چەند مانگێکە تورکیا هێزێکی زۆری لەسەر سنووری رۆژئاوای کوردستان جێگیرکردووە  بەپاساوی بوونی هەڕەشە لەسەر ئاسایشی تورکیا هەرەشەی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی بۆسەر  هێزەکانی سوریای دیموکرات دەکات.