دووبارە ئاگر کەوتەوە لە خێمەی ئاوارەکانی شنگال

پێنج خێمە بەتەواوەتی سووتان
ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکە

ژیان:

لەنزیک شوێنی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی چوار ڕۆژی ڕابردوو لە کەمپی چەم مشکۆی ئاوارەکانی شانگال لە شارۆچکەی زاخۆ، جارێکی دیکە ئاگرکەوتەوە و بەهۆیەوە ژمارەیەک خێمەی ئاوارەکان سووتان.

ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویانکردەوە، کاتژمێر 3:45 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لە کەمپی چەم مشکۆلە سنوری شارۆچکەی زاخۆی سەربە پارێزگای دهۆک، جارێکی دیکە ئاگر لەکەمپی چەم مشکۆ کەوتەوە و دوای سوتانی ژمارەیەک خێمە، ئاگرەکە کۆنترۆڵکرا.

زانیارییەکان باس لەوە دەکەن، بەهۆی شۆرتی کارەباوە ئاگرەکە دروستبووە و لەئەنجامدا پێنج خێمە بەتەواوی کەلوپەلەکانی ناویەوە سووتان.

چوار ڕۆژ بەرلە ئێستاش و لەهەمان جێگا بەدووری تەنها چەند مەترێک ئاگر لە چەند خێمەیەکی دیکە کەوتەوە و خۆشبەجتانە هیچ زیانێکی گیانی نەبوو.