كاریگەرییەكانی پەستانی خوێن لەسەر دڵ

مە ترسی گیران‌و پچڕانی دەمارەكانی خوێن زیاد دەكات

ژیان: ئیسرا رزگار 

بەرزبونەوەی پەستانی خوێن یەكێكە لە نەخۆشیە درێژخایەنەكان كە بەهۆی چەند هۆكارێكەوە توشی مرۆڤ دەبێت.

سوركێو لەتیف، پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشیەكانی هەناوی‌و دڵ بۆ ژیان دەربارەی بەرزی پەستانی خوێن وتی "بەرزبونەوەی پەستانی خوێن یەكێكە لە نەخۆشیە باوەكانی ئەم سەردەمە، بەكەسێك دەوترێت تووشی بەرزی پەستانی خوێن بووە‌و بەوە پێناسە دەكرێت كە بەشێوەیەكی زانستیانە پێوانە بكرێت‌و یەكسان بێت یان زیاتر بێت لە14/9 ، هەروەها رێژەی تووش بوون بەم نەخۆشیە لە هەردوو ڕەگەزدا بەنزیكەی یەكسانن، تەمەنی تووش بوون بەبەرزی پەستانی خوێن لەسەروو تەمەنی مام ناوەندە واتە سەروو (40)ساڵی یەوەیە بەڵام دەكرێت لە تەمەنی كەمتر یان زیاتریش ڕووبدات".

دكتۆر سوركێو لەتیف هۆكارەكانی تووش بوون بەنەخۆشی بەرزی پەستانی خوێن ڕوون دەكاتەوە دەڵێت:

1.بۆماوەیی زۆرترین هۆكارە بۆ تووش بوون بەنەخۆشی بەرزی پەستانی خوێن .

2.زیاد بوونی كێش وەرزش نەكردن هۆكارێكە بۆ تووش بوون بەنەخۆشی زەخت .

3.خواردنی ناتەندروست وەكو خواردنی سوێر كە لەئەنجامدا دەبێتە هۆی تووش بوون بەبەرزی پەستانی خوێن.

4.خواردنەوەی بەشێكی زۆر لە مادە كحولیەكان .

5.خواردنی هەندێك جۆری دەرمانی پزیشكی ودەرمانی گیایی. 

6.تێك چوونی هەندێك جۆری هۆرمۆناتی جەستە.

7.ناجێگیریی باری دەروونی ودڵەڕاوكێ وسترێس هۆكارێكی گرنگن بۆ تووش بوون بەنەخۆشی پەستانی خوێن . 

پزیشكی پسپۆری هەناوی باس لە نیشانەكانی بەرزی پەستانی خوێن دەكات‌و چەند خاڵێك دەخاتەروو ئەوانیش:

_هەندێك جار هیچ جۆرە نیشانەیەك لەم نەخۆشیەدا هەستی پێ ناكرێت بەتایبەت لەوكەسانە كە پەستانی خوێنی درێژخایەنیان هەیە 

_ سەرێشە یەكێكە لە نیشانەكان بەتایبەت بەشی پشتەوەی سەر .

_سوربونەوەی رەنگی دەمووچاوی كەسی تووش بوو

_ گێژ بوون وهەندێك جار تووندبوونی سنگ ، هەناسە تووندی ....

دكتۆر سوكێو تایبەت بەكاریگەرییە خراپەكانی نەخۆشی بەرزی پەستانی خوێن رونیكردەوە" 

1_ئەم نەخۆشیە مە ترسی گیران‌و پچڕانی دەمارەكانی خوێن زیاد دەكات كە ئەمەش ئەگەری تووشبوون بەجەڵدەی دڵ‌و مێشك زیاد دەكات .

2_سست بوونی گورچیلەكان‌و دڵ .

3_سست بوونی چاوەكان .

ئەم پزیشكە تایبەت بەچارەسەركردنی نەخۆشی بەرزی پەستانی خوێن رینمایی ئەوەمان دەكات‌و دەڵێت: 

_كەمكردنەوەی كێش بۆ ئەوانەی كە كێشیان زۆرە .

_ وەرزش كردن .

_كەم كردنەوەی خوێی لە خواردنەكاندا .

_دوركەوتنەوە لە كێشانی جگەرە وە مادە كحولیەكان .

_بەكارهێنانی دەرمانی دژە پەستانی خوێن لە ژێر رێنمایی پزیشكی پسپۆر‌و پابەند بوون بەبەكارهێنانی 

_چاوو دێری كردنی پەستانی خوێن .

_چارەسەر كردن یاخود كۆنترۆل كردنی ئەو نەخۆشیانەی مەترسیەكانی بەرزی پەستانی خوێن زیاد دەكەن وەك نەخۆشی شەكرە‌و بەرزی چەوریەكانی خوێن .