لە کەلار چواردە مۆلیدە سزا دران

مۆلیدەی ئەهلی

ژیان:

بەهۆی سەرپێچییەوە لە سنووری کەلار، لیژنەی باڵای لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی کەلار 14 مۆلیدەیان لە سنوورەکە سزادا.

لیژنه‌ی باڵای لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی كه‌لار ئەمڕۆ هەینی  لەڕونکردنەوەیەکدا رایگەیاندوە "له‌ ماوه‌ی یه‌ك مانگی رابردوودا له‌ لایه‌ن لیژنه‌ی مۆلیده‌ی سه‌ر به‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی كه‌لاره‌وه‌ 14 مۆلیده‌ به‌ غه‌رامه‌ی مادی سزادراون".

دەشڵێت "هۆكاری سزاداانیشیان له‌به‌ر ئه‌وه‌ بووه‌ چوار خاوه‌ن مۆلیده‌ بڕی 250 دینار زیاتری له‌ هاووڵاتیان وه‌رگرتووه‌، 10 مۆلیده‌ش ڤۆڵتیه‌ی كه‌م بووه‌".

هەر لە ڕوونکردنەوەکەی لیژنەی باڵای لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی کەلاردا هاتووە "كۆی پاره‌ی غه‌رامه‌ كردنی ئه‌و مۆلیدانه‌ نزیكه‌ی دوو ملیۆن و 500 هه‌زار دینار بووه‌".