خورماڵ؛ ژنێك گیانی له‌ده‌ستدا

ژنێك بەهۆی سووتانەوە گیانی له‌ده‌ستدا

ژیان:

ژنێكی ته‌مه‌ن 43 ساڵ له‌سنوری ناحیه‌ی خورماڵ به‌هۆی سووتانی جه‌سته‌یه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدا، پۆلیسی ناوچه‌كه‌ش لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ هۆكاری رووداوه‌كه‌ ده‌ستپێده‌كات.

له‌ گوندی خێڵی حه‌مه‌ سه‌ر به‌ ناحیه‌ی خورماڵ له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ ژنێك ئاگر له‌جه‌سته‌ی به‌ربوو، دوای چه‌ند سه‌عاتێك مانه‌وه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ به‌هۆی زۆری سووتانی جه‌سته‌ی گیانی له‌ده‌ستدا.

ژنه‌كه‌ ته‌مه‌نی 43 ساڵه‌و ژنی ماڵه‌وه‌یه‌، له‌ ئێستاشدا په‌ڕاوی لێکۆڵینەوە له‌بنكه‌ی پۆلیسی خورماڵ بۆ ڕوداوه‌كه‌ ڕێكخراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌هۆكاری سوتان و گیانله‌ده‌ستدانی ژنه‌كه‌ ده‌كرێت.