عادل عه‌بدولمه‌هدی: مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی كوردستان نابڕین

چاوپێکەوتنە ڕۆژنامەوانییەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق

ژیان:

سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاند، یاسای بودجه‌ی 2019 جێبه‌جێده‌كه‌ن و موچه‌ی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان نابڕن.

عادل عەبدولمەهدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، وه‌ڵامی لێدوانی ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری دایه‌وه‌ كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن، له‌لای ئه‌و هه‌رێمی كوردستان له‌ پێشتره‌ له‌ پارێزگاكانی دیكه‌ و رایگه‌یاند، هه‌موو پارێزگاكانی عێراق مافی یاسایی خۆیه‌ هه‌یه‌.

سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق جارێكی دیكه‌ له‌باره‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ دوا و جه‌ختیكرده‌وه‌، موچه‌ی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان نابڕن.

ناوبراو لەبارەی كێشه‌ی راده‌ستنه‌كردنی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه‌ی هه‌رێمیش به‌ عیراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی رایگه‌یاند، پێویسته‌ ئه‌و بابه‌ته‌ چاره‌سه‌ر بكرێت، بودجه‌ باسی ئه‌و حاڵه‌ته‌ی نه‌كردوه‌، بۆیه‌ پێویستیمان به‌ به‌دواداچون و دیالۆگ هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ هه‌رێمدا.

هاوكات دووپاتیشی له‌وه‌ كرده‌وه‌، هه‌موو بڕگه‌ و مادده‌كانی یاسای بودجه‌ی 2019ی عێراق، وه‌كو خۆی جێبه‌جێ ده‌كرێت.