ترەمپ: نامەیەکی باشم لە کیم جۆنگ ئونەوە پێگەیشتووە

دۆناڵد ترەمپ

ژیان:

سەرۆکی ئەمەریکا دەڵێت نامەیەکی سێ لاپەڕیی باشی لە کیم جۆنگ ئون ڕێبەری کۆریای باکور پـێگەیشتووە، بۆیە ئەگەری هەیە جارێکی دیکە پـێکەوە کۆببنەوە.

دۆناڵد ترەمپ نامەکەی کیم جۆنگ ئونی بە نامەیەکی جوان ناوبردووە و رایگەیاندووە، رۆژی پێنج شەممە ئەو نامەیەی پێگەیشتووە.

سەرۆکی ئەمریکا هیچ وادەیەکی بۆ دیداری داهاتووی لەگەڵ سەرۆکی کۆریای باکور دیاری نەکردووە.

وتیشی کیم جۆنگ ئون لە نامەکەی ناڕەزایی بەرامبەر مانۆڕە لەشکریـیەکانی نێوان ئەمەریکا و کۆریای باشور دەربڕیوە و وتویەتی وڵاتەکەی وەک هەڕەشە لێی دەڕوانێت.

ترeمپ لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوو سێ جار لەگەڵ کیم جۆنگ ئون کۆبووەتەوە، بەڵام هێشتا ئەنجامێکی ئەوتۆی لێنەکەوتووەتەوە کە مسۆگەری بکات کۆریای باکور دەستبەرداری چەکی ناوەکی دەبێت.