بەربوونەوەی بای ناخۆش دانیشتنى پەرلەمانی کینیای ڕاگرت

ڕێنمای نوێ بۆ سەرئاوکردن دەرکرا

ژیان:

گفتوگۆیەکی گەرموگوڕ لە پەرلەمانێکی هەرێمیی کینیا لەبارەی رێکخستنی بازاڕەکانەوە بەهۆی بۆنێکی ناخۆشەوە کە سەرچاوەکەی بای یەکێکە لە ئەندامەکان بووە، لەلایەن سەرۆکی پەرلەمانەکەوە دواخرا.

میدیاكانى كینیا بڵاویانكرده‌وه‌، له‌ ئانوساتى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى كۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مان له‌سه‌ر پرسێكى تایبه‌ت به‌ بازاڕى كینیاوه‌، جۆلیا گایا یه‌كێك له‌ په‌رله‌مانتاره‌كان وتى " به‌ڕێز سه‌رۆكى په‌رله‌مان یه‌كێمكان هه‌واى هۆڵه‌كه‌ى پیس كردوه‌ و من ده‌شزانم ئه‌و كه‌سه‌ كێیه‌".

لاى خۆشیه‌وه‌ ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى كه‌ تۆمه‌تباركرابوو به‌به‌ربونه‌وه‌ى با لێوه‌ى ڕایگه‌یاندوه‌ "من به‌رپرس نیم له‌و كاره‌ و له‌ به‌رده‌م هاوڕێكانیشمدا شتى وه‌ها ناكه‌م."

بۆ ئەوەی هەوای نێو هۆڵەکە بگۆڕدرێت و پاکبێتەوە، ئیدوین کاکاچ، سەرۆکی پەرلەمان داوای لە پەرلەمانتارەکان کرد بچنە دەرەوەی هۆڵی دانیشتنەکە و پشوویەک بدەن.

میدیاکانی کینیا بڵاویانکردەوە، سەرۆکی پەرلەمان داوای لە بەرپرسانی پەرلەمان کردووە کە بۆنخۆشکەری هەوا بهێنن "بۆنی شوێنەکە خۆشبکەن، هەر بۆنێک بێت بیهێنن، بۆنی ڤانێلا بێت یان شلیک، ناتوانین بەردەوامبین لە ژینگەیەکدا کە بۆنی ناخۆشە".