تورکیا هێزی زیاتر ڕەوانەی سوریا دەکات

کاروانێکی تورکیا لەناو خاکی سوریا

ژیان:

سوپای تورکیا كاروانێكی دیکەی سه‌ربازیی به‌مه‌به‌ستی پشتیوانی بۆ یه‌كه‌كانی سه‌ر سنوری سوریا ره‌وانه‌ کردوە

ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویانکردەوە، كاروانێكی سه‌ربازیی كه‌ به‌مه‌به‌ستی پشتیوانی بۆ یه‌كه‌كانی سه‌ر سنوری سوریا ره‌وانه‌ كراوه‌، گه‌یشته‌ هه‌ردو شارۆچكه‌ی ئاكچاكاله‌ و سروچ له‌ پارێزگای ئورفا.

ئاماژە بەوەشکراوە، كاروانه‌كه‌ كه‌ له‌ 15 ئۆتۆمبێل پێكهاتوه و ژماره‌یه‌ك تانك و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیان هەڵگرتوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، به‌ گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی ئه‌منی كاروانه‌كه‌ له‌ شارۆچكه‌كان ده‌رچون و زاندراوه ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌‌ له‌ یه‌كه‌ سه‌ربازییه‌كانی سه‌ر سنوری سوریا جێگیر ده‌كرێن.

ئەوەش لەکاتێکدایە، هەڕەشەکانی ئەردۆگان بۆ هێرشکردنە سەر رۆژئاوای کوردستان گەیشتوەتە لوتکە و گرژی لەنێوان تورکیا و ئەمریکادا دروستکردووە، سەرەڕای ئەوەی تورکیا سەرجەم ئامادەکارییەکانی بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن لە رۆژئاوای کوردستان بە کۆتا گەیاندووە.