ڤیدیۆ؛ هەردی سەلامی بەرهەمە نوێیەكەی بڵاوكردەوە

هەردی سەلامی

ژیان:
دەرهێنەر و گۆرانیبێژی كورد "هەردی سەلامی"، نوێترین ڤیدیۆ كلیپی خۆی بە ناوی (پەری) بڵاو كردەوە.

هەردی، خۆی تێكستی گۆرانییەكەی نووسیوە، زانیار فەتاح كاری دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپەكە كردووە، كلیپەكە لە ماوەیەكی كەمدا لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بینەرێكی زۆری هەبووە.
هەردی سەلامی، پێشتر كاری دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپ و فیلمەكان كردووە، بەڵام چەند ساڵێكە گۆرانیی بڵاو دەكاتەوە، كلیپەكانیشی لەنێو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بینەرێكی بەرچاویان هەیە.