ئەحمەد خەلیل بەرهەمێكی نوێ بڵاودەكاتەوە

ئه‌حمه‌د خه‌لیل

ژیان:
هونەرمەندی گۆرانیبێژی كورد "ئه‌حمه‌د خه‌لیل"، به‌م زوانه‌ نوێترین ڤیدیۆ كلیپی خۆی بڵاو ده‌كاته‌وه‌.

ئه‌حمه‌د خه‌لیل، له‌ هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی، له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام) له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ند وێنه‌یه‌كی كاتی كلیپكردنی نوێترین گۆرانیی خۆی، نووسیویه‌تی"به‌م زوانه‌ چاوه‌ڕوان بن نوێترین ڤیدیۆ كلیپم بڵاو ده‌كه‌مه‌وه‌".

ئه‌حمه‌د خه‌لیل خه‌ڵكی سلێمانییه‌، خاوه‌نی چه‌ندین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه‌، گۆرانی و كلیپه‌كانی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بینه‌رێكی زۆریان هه‌یه‌.