لە كاتی دزینی بەنزیندا 125 كەس كوژران و بریندار بوون


ژیان: 
بەهۆی ئەوەی هەوڵیانداوە دزی لە تانكەرێكی سوتەمەنی بكەن 125 كەس كوژران و بریندار بوون. 

نزیكەی 110 كەس پەلاماری تانكەرێكی سووتەمەنی دەدەن تاكو بەنزینی ناوەوەی لە رێگای سۆندەوە بدزن، بەڵام تانكەرەكە گڕ دەگرێت و دەتەقێتەوە.

رووداوەكە لە شاری دارسەلامی پایتەختی تانزانیا روویداوە و پۆلیس رایگەیاند: تانكەرەكە وەرگەڕاوە و خەڵكەكەش بۆ دزینی سووتەمەنییەكەی هەوڵیانداوە، بەڵام تانكەرەكە تەقیوەتەوە و 60 كەس كوژراون و 65 دیكەش برینداربوون.