بۆ رێگریكردن لە حەشدی شەعبی دەروازەیەكی سنوری دادەخرێت


ژیان: 
بۆ رێگریكردن لە بازرگانی كردنی نایاسایی گورپە چەكدارەكانی نزیك لە ئێران سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاریدا دەروازیەكی سنوری لە پارێزگای دیالە دابخات. 

بەفەرمانی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، دەروازەی سنوریی مەندەلی لە سنوری پارێزگای دیالە لەلایەن محەمەد حەمید كازم، سكرتێری تایبەتی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق، بە فەرمانێك دەدەخرێت و سەرجەم فەرمانبەرانی دەروازەكەش بۆ دەروازەی سنوریی مونزەریە دەگوازرێنەوە.

میدیاكانی عێراق ئاشكرایان كردووە داخستنی دەروازە سنوریەكە پەیوەندی هەیە بە هەژموونی میلیشیاكان بەسەر خاڵە سنورییەكەدا، بۆ هاوردەكردنی كەرەستەی نایاسایی بەكاردەهێنن.

چەند راپۆرتێكی هەواڵگری گەشتووەتە دەست عادل عەبدولمەهەدی، باسیان لەوە كردووە كە بەشیچك لە چەكدارانی حەشدی شەعبی كە لە ئێرانەوە نزیكن بۆ مەبەستی بازرگانیكردن بە مادە هۆشبەرەكان بەكارهێناوە.