پاریس سانجرمان بۆ دەستبەرداربونی نەیمار داوایەكی لە بەرشەلۆنە كردووە


ژیان: 
پاریس سانجێرمان یداوای دوو یاریزان و بڕی 50 ملیۆن یۆرۆی كردووە بۆ ئەوەی نەیمار بداتەوە بە بەرشەلۆنە و ئەو یانە ئیسپانیەش بەو داوایە رازی نەبووە. 

پێگەی گۆڵی ئیسپانی ئاشكرای دەكات، یانەی پاریس سانجێرمان لە بەرامبەر پێدان و گەرانەوەی نەیمار بۆ یانەی بەرشەلۆنە داوای كۆتینھۆ و سیمیدۆ و ٥٠ ملیۆن یۆرۆی كردووە. 

ئەو پێگەیە راشیگەیاندووە، ئەو داوایە لە لایەن یانەی بەرشەلۆنەوە رەتكراوەتەوە، چونكە پێی وایە پێدانی ٢ یاریزان و ئەو بڕە پارەیە زۆرە بە تایبەت ئامادە نییە دەستبەرداری سیمیدۆ ببێت.