لە پڕۆسەی حەجی ئەمساڵ 6 حاجی عێراقی گیانیان لەدەستداوە


ژیان: 
لە پڕۆسەی حەجی ئەمساڵدا شەش حاجی عێراقی گیانیان لەدەستداوە كە دوو كەسیان خەڵكی هەرێمی كوردستان بوون. 

خالید عەتیە، سەرۆكی دەستەی حەج و عومرەی عێراق، رایگەیاند: لەسەرەتای وەرزی حەجی ئەمساڵەوە تائێستاش شەش هاوڵاتی عێراقی لەكاتی بەجێهێنانی فەریزەی حەجدا گیانیان لەدەستداوە كە زۆرینەیان كەسانی بەتەمەن بون. 

ناوبراو لە پەیوەندیەكی تەلەفونیدا لەگەل سەرۆك وەزیرانی عێراق پێی راگەیاندووە بەراورد بە ساڵی رابردو رێژەی گیان لەدەستدان لە نێوا حاجیاندا كەمترە.

سەرۆكی دەستەكە رونیشكردەوە، ئەمساڵ (56) هەزار كەس بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج چونەتە سعودیە، لەكاتێكدا ساڵی رابردو (33) هەزار عێراقی حەجیان كردوە.