هۆندا زیاتر لە دوو سەد هەزار ئۆتۆمبێل لە چین وەردەگرێتەوە


ژیان: 
هاوبەشێكی چینی كۆمپانیای ئۆتۆمبێلی ژاپۆنی هۆندا بەهۆی بوونی كێشە لە سیستەمی بزوێنەرەكەیاندا، ٢٢٢ هەزار و ٦٧٤ ئۆتۆمبێل لە چین دەگێڕێتەوە بۆ ئەوەس بەر لە نوێ چاكیان بكاتەوە.

بەپێی روونكردنەوەیەكی ئیدارەی چاكردنەوە و لێكۆڵینەوەی دەوڵەتی چین، هاوبەشی چینی كۆمپانیای هۆندا كە بە گرووپی GAC ناسراوە بەهۆی كەمتەرخەمی لە سیستەمی بزوێنەری ئۆتۆمبێلەكانیان لە چین، ٢٢٢ هەزار و ٦٧٤ ئۆتۆمبێل دەگەڕێنێتەوە كارگەكانی.

دەربارەی گەڕاندنەوەی ئۆتۆمبێلەكان، لە ٣٠ـی ئابدا كارەكان دەستپێدەكات و ئۆتۆمبێلەكانی جۆری (Accord sedan) دەگرێتەوە كەوا لە ماوەی ٢٥ـی تەمموزی ٢٠١٧ـەوە تا ٧ـی ئابی ٢٠١٩ بەرهەم هێنراون كارەكانی چاككردنەوەی ئەو ئۆتۆمبێلانە بێ بەرامبەرە.