خانەنشینانی ئێران هۆشداری لە دۆخی ئابوریان دەدەن


ژیان: 
ژمارەیەك لە خانەنشینانی ئێران لەسەر دۆخی ژیانیان نامەیەكیان ئاراستەی سەرۆكی دەزگای دادی ئێران كرد و تیایدا ئاماژە بەوە دەكەن كە دۆخی ئابوریان لە مەترسیدایە.

ئەو خانەنشینانە لەو نامەیەیەندا كە ئاراستەی دەزگای دادی وڵاتەكەیان كردووە ئاماژە بەوە دەكەن كە بەهۆی سیاسەتەكانی دراو و سیاسەتی ئابوری ناوخۆیی هەڵەی حكومەتەوە، توانای ئابووری خانەنشینان دوو لەسەر سێ دابەزیوە.

ئەوانداوایان لە سەرۆكی دەزگاكە كردووە، یاسای بەڕێوەبەری خزمەتەكانی وڵات و گەشەدان بە ئاستی بژێوی ژیان جێبەجێی بكرێت و بەو شێوەیەش خانەنشینان لەو دۆخە خراپە بەردەوام نابن.