سەدام بۆچی لە كۆتا ڕۆژی ساڵ و لە یەكەم ڕۆژی جەژنی قورباندا لەسێدارە درا

فیرعەون سەرپەرشتی لە سێدارەدانی سەدامی كردوە

ژیان: سەنگەر سەید قادر
‎دیمەنەكانی بەرەبەیانی یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربانی ساڵی ٢٠٠٦ لە خەیاڵی زۆرینەی عێراقیەكاندا  ناسڕێتەوە، چونكە لە وو ڕۆژەدا عێراقیەكان بە دەنگی هەواڵێكی گرنگ و مێژووی بەخەبەر هاتن كە كۆتایهێنان بوو بە دكیڕاتۆرێك كە ماوەی٢٤ ساڵ سەرۆك كۆمار بوو  ئەویش سەدام حسین بوو 

‎ئاماژەكانی لە سێدارەدانی سەدام: 

‎سەدام حسین لە بەرواری ٢٠٠٦/١٢/٣٠ لە كۆتا ڕۆژی ساڵدا لە سێدارەدرا ئەمەش ئاماژە بوو بۆ كۆتایهاتنی دەسەڵاتی ٣٦ ساڵەی بەعس لە عێراق و لە سێدارەدانیشی لە ڕۆژی یەكەمی جەژنی قورباندا بە شێوەیەكی هۆلیودی و سوكایەتی كردن بە جەستەكەی بۆ گەیاندنی ئەو پەیامەبوو كە سەدام وەك ئاژەڵ كراوە بە قوربانی و كە پێشتر سەدان. هەزار لە خەڵكی عێراقی بە ئەنفال و لە سێدارەدان و كیمیاوی لەناوبرد.

لە ساڵی ٢٠٠٦ دۆخەكە بۆ ئەمەریكیەكان ئاڵۆز و پڕ كیشە بوو چونكە لەلایەك شیعەكان لە ڕێگەی میلیشیكانی جەیشی مەهدی و سونەكانیش لە ڕێگەی میلیشیا سونەكانەوە دژی سوپای ئەمەریكا دەجەنگان

 هەڕوەها لەڕووی یاسایی و عورفی دادوەری عێراقەوە ئەگەر سەدام تەمەنی بگەشتایەتە ٧٠ ساڵ لە سێدارەدانی ئەستەم بوو چونكە عورفی دادوەری ڕێگە بە جێبەجێكردنی سزای لە سێدارەدان نادات بەسەر كەسێكدا تەمەنی ٧٠ ساڵ بەرەوسەربێت. 

‎كێ سەدامی لە سێدارەدا؟ 

‎ لە ساڵی ٢٠٠٦ دۆخەكە بۆ ئەمەریكیەكان ئاڵۆز و پڕ كیشە بوو چونكە لەلایەك شیعەكان لە ڕێگەی میلیشیكانی جەیشی مەهدی و سونەكانیش لە ڕێگەی میلیشیا سونەكانەوە دژی سوپای ئەمەریكا دەجەنگان و سیاسیەكانی شیعە و كورد و سونە  ترسیان لەوە هەبوو ئەو دۆخە وا لە ئەمەریكیەكان بكات بیر لە گێڕانەوەی ڕژێمی بەعس بكەنەوە.  

‎بەڵام ئەوە تەنها وەهم و خەیاڵێكی ئەو سیاسیە تازانە بوو كە ترسیان لە كورسی و دەسەلاتیان هەبوو بێ ئاگا بوون لەوەی ئەمەریكا  پلانی كشانەوەی لە عێراق داڕشتبوو لە ساڵی ٢٠٠٦ بەهۆی زۆری زیانەكانی جەنگی عێراقەوە بۆیە دەبوو سەدام بە زوترین كات كۆتای بێبهێنرێت. 

‎بەڵام پۆڵ بریمەر حاكمی سەربازی ئەوكاتی عێراق  دەڵێ ئاگایان لە سێدارەدانی سەدام. نە بووە و دوای لە سێدارەدانی ئاگاداربوون لە سێدارە دانەكە، هەروەها نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی ئەوكاتی عێراق لە دیدارێكی تەلەفزیۆنی دا  بێ ئاگای خۆی لە سێدارەدانی سەدام ڕادەگەیەنێت و دەڵێ ( لە سیدارەدانی سەدام تاوان بوو نازانم چۆن لە سێدارە درا). 

‎بەڵام دۆناڵد ڕامسفێڵدی وەزیری بەرگری ئەوكات ئەمەریكا  گێڕانەوەیەكی جیاواز تری هەیە و دەڵێ ( ئێرانیەكان لە ڕێگای میلیشیاكانیانەوە سەدامیان لە سێدارەدا چونكە ترسیانلە گەڕانەوەی هەبوو،  هەروەها ڕقێكی زۆری چەندین ساڵە لە نێوانیاندابوو. 

‎فیرعەون سەرپەرشتی لە سێدارەدانی سەدامی كردوە ..! 

‎بەپێی بەڵگەنامەیەكی نهێنی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا كە مێژوەكەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠٠٧،  زاڵمای خەلیل زاد باڵوێزی ئەوكاتی ئەمەریكا لە عێراق داوای بینی منقژ ال فرعونی داواكاری گشتی دادگای كاتی تاوانەكانی كردوە كە سەر پەرشتیاری لەسێدارەدانەكەی كردوە. 

‎زاڵمای لێی پرسیوە بۆچی لەئیستادا لە سێدارەدراوە  و ئەوە كێشەی گەورە بۆ ئەمەریكا دروست دەكات، چونكە سەدام دەیان هەزار لایەنگری هەیە ڕەنگە كاردانەوەیان هەبێت.

ئەمەریكیەكان سەدامیان لە سێدارە نەداوە بەڵام دەیانویست كۆتای پێبهێنن بەجۆرێك هیچ بەرپرسیارێتیەك نەكەوێتە ئەستۆیان

‎لە وەڵامدا منقذ الفرعون بە زاڵمای خەلیل زادی ڕاگەیاندوە فەتوای لە سێدارەدان بۆسەدام دەرچوو بوو، و لەسەر ئەو كەسانەشی كە ئامادەی لەسێدارەدانەكەی بوون  فیرعەون ڕایگەیاندوە ١٤ بەرپرسی باڵای حكومی و حیزبی بوون لە نیویاندا موفەق ڕوبەیعی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق. 

‎بەڵام  بەڕای من ئەگەر گێڕانەوە و لێدوان و بەڵگەكان یەك بخەین دەگەینە ئەو ئەنجامەی ئەمەریكیەكان سەدامیان لە سێدارە نەداوە بەڵام دەیانویست كۆتای پێبهێنن بەجۆرێك هیچ بەرپرسیارێتیەك نەكەوێتە ئەستۆیان چونكە لە سێدارەدانی سەرۆكی وڵاتێك دەبوو بە هەڵەیەكی مێژووی و بەرپرسیارێتیەكی گەورە بۆ مێژووی ئەمەریكا.  

‎ هەر بۆیە ئاسان ترین ڕێگە كوشتنی سەدام بوو لەلایەن دوژمنەكانیەوە كە ئێران سەر سەخترینیان بوو، بۆیە ئەمەریكیەكان سەدام ڕادەستی میلیشیا شیعەكانی سەر بەئێران دەكەن. كە ئەوكات هیزێكی گەورەبوون لەناو حكومەت و لە گۆڕەپانی سیاسیدا، دڵنیابوو لەوەی لەماوەیەكی كەمدا سەدام لەناو دەبن و سیناریۆكەش وەك خۆی و لە نیمایشێكی هۆلیودی دا لە ٢٠٠٦/١٢/٣٠ جێبەجێكراو سەدام لە سیدارە درا.