پەیوەند جاف جەژنانەی هەیە

پەیوەند جاف

ژیان:

هونەرمەندی گۆرانیبێژی دیاری کورد "پەیوەند جاف"، ئاشكرایكرد سێیەم رۆژی جەژن بەرهەمێكی نوێی خۆی بڵاودەكاتەوە.

پەیوەند، پرۆمۆی نوێتزین کلیپی بڵاوکردەوە، کە بڕیارە سێیەم رۆژی جەژن بڵاوبێتەوە.

پەیوەند جاف خەڵکی سلێمانییە، لە ساڵانی نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوودا دەستی بە کاری ھونەری کردووە، خاوەنی چەندین ئەلبووم و ڤیدیۆ کلیپە، ھەروەھا چەندین ئاھەنگ و کۆنسێرتی جەماوەری ساز کردووە.