له‌ هێرشێكی‌ داعشدا دوو پۆلیس كوژران


ژیان:
شەوی رابردوو لە سنووری گوندی عەلی سەرای كاكەیی، چەكدارانی داعش هێرشیان كردە سەر خاڵێكی سەربازی پۆلیسی فیدراڵی عێراق، لە ئاكامدا دوو پۆلیسی فیدراڵی كوژران و دووی دیكەش بریندار بوون.

بەپێی زانیارییەكانی (تۆڕی هەواڵی ژیان)، دره‌نگانی شه‌وی رابردوو چه‌كدارانی داعش ھێرشیان كرده‌ سه‌ر خاڵێكی سه‌ربازی پۆلیسی فیدراڵی عیراق له‌ سنووری گوندی عه‌لی سه‌رای كاكه‌یی".

له‌ ئه‌نجامی‌ ئه‌و هێرشه‌دا دوو پۆلیسی فیدراڵی كوژران و دووانی دیكه‌ش بریندار بوون".

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ پێشتر هێزه‌كانی پۆلیسی‌ فیدڕاڵی‌ هه‌ست به‌ جموجۆڵی چه‌كدارانی داعش له‌ (چه‌می كورده‌ره‌) له‌ پشت گوندی عه‌لی سه‌رای كاكه‌یی كردووه‌ و به‌ هاوه‌ن بۆردوومانیان كردوون.