یەكێك لە بریندارەكانی تەقینەوەكەی دوێنێی بەغدا گیانی لەدەستدا

وێنەی ئاگركەوتنەوەكە

ژیان:
ئێواره‌ی‌ دوینێ دووشه‌ممه‌ 12ی‌ ئاب كۆگایه‌كی‌ چه‌كی‌ هێزه‌كانی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ له‌ نزیك لیوای‌ حه‌وتی‌ پۆلیسی‌ فیدڕاڵی‌ له‌ پشت بنكه‌ی‌ سكانیا له‌سه‌ر رێگای‌ نێوان به‌غدا و حیلـلـه‌ ته‌قییه‌وه‌.

سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عیراق، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە‌، لە ئاكامی تەقینەوەكەدا، چەند مووشەكێك بەسەر چەند خانوویەكدا لە ناوچەی دۆرە باشووری بەغدا كەوتەخوارەوەو بەهۆیەوە زیاتر لە 30 کەس برینداربون، یەکێک لە بریندارەکان بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەستدا.

بەگوێرەی هەوالبَكی سکای نیوز، تەقینەوەکە لە بنکەیەکی سەربازی حەشدی شەعبی رویداوە، ئەوەش دوای ئەوەی گولە هاوەنێک ئاراستەی ناوچەی سەوز و نزیک باڵیۆزخانەی ئەمریکا کراوە.