گه‌رمیان: گه‌نجێك تراكتۆر كەوت بەسەریدا و گیانی له‌ده‌ستدا


ژیان:
پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌، سێیه‌م ڕۆژی جه‌ژنی قوربان، له‌كاتی جوتكردندا تراكتۆر ده‌كه‌وێت به‌سه‌ر گه‌نجێكداو ده‌ستبه‌جێ گیان له‌ده‌ستده‌دات.

له‌و باره‌یه‌وه‌ موقده‌می مافپه‌روه‌ر عه‌لی جه‌مال قدوری لێپرسراوی ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان، لەراگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی دەست (تۆڕی هەوڵی ژیان) كەوتووە، راگه‌یاند" به‌یانی ئه‌مڕۆ سێ شه‌مه‌ له‌ناحیه‌ی ڕزگاری سه‌ربه‌قه‌زای كه‌لار گه‌نجێك به‌ناوی شاهۆ هیجران حه‌سه‌ن، له‌دایكبووی 2002 به‌مه‌به‌ستی جووتكردن ڕووی له‌گونده‌كه‌ی خۆیان كردوه‌ به‌ناوی گوندی قه‌رێتاغ سه‌ربه‌ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په‌ كه‌گوندێكی كورد نشینه‌و له‌كاتی جوتكردندا تراكتۆره‌كه‌ به‌سه‌ریدا كه‌وتوه‌و له‌ئه‌نجامدا گیانی له‌ده‌ستداوه‌".

دەشڵێت" له‌ئێستادا به‌مه‌به‌ستی توێكاری ته‌رمه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری قه‌زای كه‌لاركراوه‌".