لە بازگەكانی هەولێر 10 هەزار دینار لە گەشتیارانی عەرەب وەردەگیرێت


ژیان:
پەرلەمانتارێكی عێراق رایدەگەیەنێت كە لە بازگەكانی هەولێر 10 هەزار دینار لە هەر گەشتیارێكی عەرەب وەردەگیرێت.

جەواد موسەوی ئەندامی فراکسیۆنی سائیرون لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، كاتێك گەشتیارانی عەرەب لە ناوەڕاست و باشوورەوە سەردانی هەولێر دەكەن لە بازگەكاندا بڕی 10 هەزار دیناریان لێوەردەگیرێت و مۆڵەتی 30 رۆژ مانەوەیان پێدەدرێت.

پەرلەمانتارەكە داوا لە سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیران دەكەم رێگری لەو كارە بكەن، ئەگەرنا ئەوا دەبێت هەمان مامەڵە لەگەڵ هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان بكرێت كاتێك سەردانی شارەكانی ناوەڕاست و باشوری عێراق دەكەن.