بزووتنەوەی گۆڕان جێگری سەرۆکی هەرێمی دیاریکرد


ژیان:
بزووتنەوەی گۆڕان كاندیدی خۆی بۆ جێگری سەرۆکی هەرێم یەكلایكردەوە. 

بەپێی زانیارییەکانی (تۆڕی هەواڵی ژیان)، عومەری سەید عەلی، رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان  مستەفای سەیدقادری وەزیری پێشووی پێشمەرگەی وەک جێگری سەرۆکی هەرێم دیاری کردووە.

وابڕیارە دوای جەژنی قوربان ناوی جێگری سەرۆکی هەرێم  لەگەڵ بەرکەوتەوە و پشکەکانی تری بزووتنەوەی گۆڕان ئاشکرا بکات.