تونێلی دەربەندیخان نۆژەندەكرێتەوە

تونێلی دەربەندیخان

ژیان:

قائیمقامیەتی دەربەندیخان رایگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوودا، دەست دەكرێتەوە بە نۆژەنكردنەوەی تونێلی دەربەندیخان.

لە راگەیەنراوێكدا كە وێنەیەكی دەست (تۆڕی هەواڵی ژیان) كەوتووە، قائیمقامیەتی دەربەندیخان ئاشكرایكردووە" لە ئێستادا وەك ئاشكرایە، چەندین چاڵ و چۆڵ لە تونێلی دەربەندیخاندا دروست بوون و چاككردنەوەی تونێلەكەش لە ئەستۆی حكومەت و وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەو رێگاوبانی سلێمانییە، نەك ئیدارەی قەزاكە".

دەشڵێت" ئەوان وەك قائیمقامیەتی دەربەندیخان، تەنها 900 هەزاریان بۆ خەرجیەكانی ئیدارەی شارەكە لەبەردەستە و بەو بڕە پارە كەمە، چۆن بتوانن تونێلی دەربەندیخان نۆژەن بكەنەوە".

قائیمقامیەتی دەربەندیخان ئەوەشی خستۆتەڕوو" بەهۆی تەقینی ئاو و سەرچاوەی كانی لەناو تونێلەكەدا، پلێتی ئاسنی بۆ دانراوە, بۆ ئەو مەبەستەش دوو تیمی ئەندازە، سەردانی تونێلەكەیان كردوەو چاوەڕوان دەكرێت دوای جەژن، بودجەی بۆ دابنرێت و نۆژەن بكرێتەوە".