لەچوار رۆژدا زیاتر لە 200 هەزار گەشتیار هاتۆتە هەرێمی كوردستان

هاوینەهەواری بێخاڵ

ژیان:

 وتەبێژی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێم، رایگەیاند، لە ماوەی تەنها چوار رۆژدا و تا دووەم رۆژی جەژنزیاتر له‌ 200 هه‌زار گه‌شتیار روویان له‌هه‌رێمی كوردستان كردوه‌.

نادر روستی، وتەبێژی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێم، رایگەیاند: لە رێكەوتی ٨ی ئاب تاكو ١٢ی ئاب  زیاتر لە٢٠٨ هەزارگەشتیار هاتۆتە شارەكانی هەرێمی كوردستان.

وتیشی، زۆربه‌ی گه‌شتیاران له‌خواروناوه‌ڕاستی عیراقه‌وه‌ هاتوون.

وتەبێژی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێم ئاماژەی بەوەشكرد" ئەمە ئاماری  سەرەتایە، ئاماری كۆتایی ڕۆژانی كۆتایی جەژن ڕادەگەیەنین، چونكە هاتنی گەشتیاران بەردەوامە و ژمارەكە لە زیاد بوون دایە".